ناتانیاهۆ: سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتیەكان، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رەفەح دەستپێدهكهین

K24 - هەولێر:
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتیەكان، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رەفەح دەستپێدەكەن.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لهمبارهیهوه دەڵێت، تاكە رێگە بۆ گوشار خستنە سەر حەماس، هێرشكردنەسەر رەفەحە و هیچ گوشارێكی نێودەوڵەتیش رامانناگرێت.
ناتانیاهۆ ههروهها گوتی: "دەچینە رەفەح، ئەمە تاكە رێگەیە بۆ لەناوبردنی بەتالیۆنە بكوژەكانی حەماس، هەر ئەمەش تاكە رێگەیە بۆ دروستكردنی گوشاری سەربازی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان."
لهبارهی راگرتنی شهڕ و راگهیاندنی ئاگربهست، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، فشارێکی نێودەوڵەتی هەیە بەمەبەستی راگرتنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، بهمهبهستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئیسرائیل.
ناتەنیاهۆ روو لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشدا، لەبری ئەوەی فشار لە ئیسرائیل بکەن، فشار بخەنە سەر حەماس و ئێران.
تەندروستی غەززە، رایگەیاند، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 149 کەس کوژراون، بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوان لە 7ـی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتە 31 هەزار و 490 کەس، 73 هەزار و 439 کەسی دیکەش بریندارن.
160 رۆژە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی درێژە کێشانی شەڕو نەگەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی سڤیلی ئەو کەرتە هۆشداری لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی دەدەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی برسێتی و نەخۆشی.
خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی دەناڵێنن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە بەلایەنی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.