كوەیت هاوکاری كه‌رتی پەروەردەی کوردستان دەکات
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌ولێر، به‌ڵێنی هاوكاریكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبووه‌وه.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكندری، كۆنسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، له باره‌ی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانییان رایگه‌یاند، له رووی سیاسی و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له ئاستێكی "پێشكه‌وتووه" و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كن، به‌ڵام ورده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
هاوكات پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویستییان به درووستكردنی نزیكه‌ی 2000 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چه‌ندین پرۆژه‌ی درووستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانییان راگرتووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، هیوادارن وڵاتی كوه‌یت له ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده و چاپكردنی كتێبی خوێندن، هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات .
هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی گشتی كوه‌یتی، رێكخراوی خێرخوازی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر داوای میری
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتى (۲٠۱٦/۸/۱٦)ى زایینى، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له (د.عمر ئەحمەد ئەلکندری)ـى قونسوڵى گشتى كوەیت و شاندێکی یاوەری له ڕێكخراوى خێرخوازى کە له لایه‌ن ئه‌میرى كوەیتەوە نیردرابوونە هه‌رێمى كوردستان، كرد.