پێڵاوه نوێیه‌كه‌ی بایدن مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه

K24 – هەولێر:
پێڵاوه نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مشتومڕێكی نوێی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی ناوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك پێیان وایه تایبه‌ت دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كه‌وتنی بكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی به‌رنامه‌ی "ئینساید ئێدشن"ـی گه‌پی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و پێڵاوه نوێیه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری ده‌هێنێت، به تایبه‌ت بۆی دروست كراوه كه ئه‌وپه‌ڕی خۆشی پێ ده‌به‌خشێت له كاتی رۆیشتندا و له توانای دایه تا ماوه‌یه‌كی زۆر به ئارامی و بێكێشه به رێگه‌دا بڕوات.
چاودێرانی پێڵاوه نوێیه‌كه‌ی بایدن، پێڵاوه‌كه به "شۆسته" و "قه‌راخی به‌له‌م" ده‌چوێنن، به‌ڵام راپۆرتی به‌رنامه‌ی "ئینساید ئێدشن"ـی گه‌پی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێڵاوه‌كه وه‌رزشییه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای هۆكا دروست كراوه.
"ئینساید ئێدشن" روونی كردووه‌ته‌وه، پێڵاوه‌كه ناو ی"هۆكا ترانسپۆرت"ـه و جۆری نه‌عله‌ی سهندهڵیشی هه‌یه و ده‌توانێت هاوسه‌نگی له كاتی رۆیشتندا رابگرێت.
بایدن له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار دووچاری كه‌وتن بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك پێیان وایه كه‌وتنه‌كانی كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر توانای ده‌بێت له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا.
رۆژی (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) ماڵپەڕی "فۆربێس" بڵاویكرده‌وه، ئەو پێڵاوە نوێیانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە خراوەتە بازاڕەوە، هه‌ر زوو سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کاتێک خراوەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێڵاوی ترەمپ لە ماوەی تەنیا دوو کاتژمێردا فرۆشراون دوای ئەوەی فرۆشتنیان لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیا بازرگانییە نوێیەکەدا راگەیەندرا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو، کە هێڵی نوێی پێڵاوی وەرزشی هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە لایەنگرانی گەنجتر و راكێشانیان به لای خۆیدا.
هێڵەکە ناوی "پێڵاوی ترەمپ"ـه و سێ جۆر پێڵاو پێشکەش دەکات کە دروشمی "هەرگیز واز مەهێنە" و پیتی "Tـیان لەسەرە و نرخی جووتێک پێڵاو 399 دۆلارە.
ماڵپەڕه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ته‌نیا هەزار جووت پێڵاو له قۆناغی یه‌كه‌مدا خراونه‌ته بازاڕ و هەموویان لە "دوو کاتژمێری یەکەمدا" فرۆشراون.
راگەیاندنی هێڵی پێڵاوەکانی ترەمپ دوای ئەوە هات کە دادوەرێکی نیویۆرک رۆژی هەینی رابردوو16ـی شوباتی 2023، بڕیاریدا کە دەبێت 354،9 ملیۆن دۆلار بدات وەک سزایەک بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی ساختە زیادەڕەوی لە سەروەت و سامانی پاکی خۆی کردووە بۆ فریودانی قەرزدەرەکان.