سەرۆک بارزانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكات.
هەر لە پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكات كە یادی نەورۆز دەكەنەوە.
هەروەها هیوای خێر و خۆشیی بۆ هەموو لایەك دەخوازێت
دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكەم كە یادی نەورۆز دەكەنەوە. هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز.
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٤ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكەم كە یادی نەورۆز دەكەنەوە. هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 20, 2024