سەرۆک بارزانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكات.

هەر لە پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكات كە یادی نەورۆز دەكەنەوە.

هەروەها هیوای خێر و خۆشیی بۆ هەموو لایەك دەخوازێت

دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكەم كە یادی نەورۆز دەكەنەوە. هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز.