ئانۆ جه‌وهه‌ر: ساڵانه‌ وه‌ك نه‌ریت له‌سه‌ر گردی قه‌سڕای مێژوویی له‌ عه‌نكاوه‌ ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كه‌ین

K24 – هەولێر:

كریستییه‌كانی هه‌ولێر ساڵانه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌ عه‌نكاوه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئانۆ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند، ساڵانه‌ وه‌ك نه‌ریت له‌سه‌ر گردی قه‌سڕای مێژوویی له‌ عه‌نكاوه‌، ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كه‌ین.

ئانۆ جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی به‌ كوردستان24ـی، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس چه‌ندین گه‌نجی عه‌نكاوه‌ به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و به‌رزراگرتنی ئه‌و جه‌ژنه‌، ده‌ستگیر و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دران.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كریستیانه‌كان ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌سه‌ر گردی قه‌سڕای مێژوویی له‌ عه‌نكاوه‌، كه‌ ته‌مه‌نی حه‌وت هه‌زار ساڵه‌، هاوشانی برایانی كورد وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ له‌ عه‌نكاوه‌ ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه‌.

گوتیشی، ئه‌م نه‌ورۆزه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزه‌كانی دیكه‌ جیاوازه‌، چونكه‌ كاوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ زووحاكه‌كانی گوت بووه‌سته‌، وه‌ك ده‌بینین زووحاكه‌كانی به‌غدا قووتی منداڵانی كوردیان بڕیووه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌رز جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه‌ و قبوڵمان نه‌كرد ئیراده‌ی هیچ كه‌س به‌سه‌رماندا زاڵ بێت و جارێكی دیكه‌ سیسته‌می فیدراڵی و ده‌ستوورمان له‌ عێراق پاراسته‌وه‌.

له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی، ئانۆ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند، به‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی ئێمه‌ وه‌ك پێكهاته‌كانی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنمان كرد، چونكه‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن، بڕیارێكی ناده‌ستووری سته‌مكارانه‌ بوو.