دیبه‌یتی كوردستان24 له كه‌ركووك، یادی ئازادیی شاره‌كه و جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گرێت

K24 - هەولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، هاوكات 33 ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی شاری كه‌ركووك له ده‌ستی رژێمی به‌عس تێپه‌ڕ ده‌بێت. كه‌ركووكییه‌كان سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان و ئاڵنگارییه‌كانی رابردوو و ئێستا، به‌ڵام هه‌ردوو بۆنه و یاده‌كه به‌رز راده‌گرن و به جۆشوخرۆشه‌وه به‌شداری له چالاكیی و رێوڕه‌سمه‌كان ده‌كه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه كوردستان24 دیبه‌یتێكی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك و تاریق كارێزی، نووسه‌ر ئه‌نجام داوه و به‌یه‌كه‌وه تاوتوێی رابردوو، ئێستا و ئایینده‌ی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تا عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه‌ركووك و خه‌ڵكی شاره‌كه به درێژایی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق ئازاری بینیوه و رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كان بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌ركووكییه‌كان ببنه خاوه‌نی رووحیهتێكی به‌رز و هه‌رگیز سته‌م و زۆرداری قبووڵ نه‌كه‌ن و به‌ره‌نگاریی ببنه‌وه و له دژی رابپه‌ڕن و ئاماده بووه بۆ به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان قوربانی بدات.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا روونی كرده‌وه، كه‌ركووكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوتر چالاكییه‌كان بكه‌ن، له زووه‌وه به‌شداری شۆڕشه‌كانیان كردووه، دواتر له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و راپه‌ڕینی 1991ـیشدا به هه‌مان شێوه، رۆڵ و پێگه‌یان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رچاو بووه.
پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد و كه‌ركووكییه‌كان له 21ـی ئاداری 1991ـدا راپه‌ڕین و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیان و شاره‌كه‌یاندا، موڵكیه‌تی كوردبوونی شاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه و كۆتاییان به عه‌ره‌باندن، به‌عساندن و وهدهرانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه هێنا و خۆشیه‌كی راده‌به‌ریان به‌دیهێنا و مێژوو و شكۆی گه‌ڕانده‌وه.
تاریق كارێزی له‌لای خۆیه‌وه تیشكی خسته سه‌ر راپه‌ڕینی كه‌ركووكییه‌كان له 21ـی ئاداری 1991 و ئازادكردنی شاره‌كه‌یان و به ده‌رفه‌تێكی زێڕین و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی ناوزهدیی كرد و كوردستان به ئازادكردنی كه‌ركووك بۆ یه‌كه‌م جار تاجی سه‌ركه‌وتن و ئازادی له‌سه‌ر نا.
تاریق كارێزی روونی كرده‌وه كه‌ركووك له 2003ـدا بۆ جاری دووه‌م ئازاد كرا و بۆ یه‌كه‌م جار كورد ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ی كرد و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو و توانی ببێته نموونه‌یه‌كی باش و ئه‌رێنی بۆ پێشكه‌وتنی شاره‌كه له بواره جیاجیاكان و پێشخستنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، نه‌خاسمه كه شاره‌كه به‌ر له 2003 شارێكی وێرانه بوو و به مه‌به‌ست په‌راوێز خرابوو و له مافه‌كانی بێبه‌ش كرابوو.
تاریق كارێزی وردتر ئه‌م بابه‌ته شی كرده‌وه و پێی وابوو ئه‌وه‌ی كورد له كه‌ركووك به تایبه‌تی و له هه‌رێمی كوردستان به گشتی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حوكمڕانی خۆیدا پێشكه‌شی كردووه، هاوشێوه‌ی له عێراقدا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت بیانییه‌كان ئه‌و سه‌رنجه‌یان داوه و هه‌مووان شاهێدی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی كوردستان له سه‌رده‌می حوكمڕانی كوردیدا لانی كه‌م 25 ساڵ پێش عێراقی دوای سه‌ددام حوسێن كه‌وتووه.