لە سلێمانی رێژەی جیابوونەوە لە ھاوسەرگیری زیاترە
" قەیرانی دارایی كاریگەری كردووەتەسەر پەرتەوازەبوونی خێزانەكان"

K24 - سلێمانی
بە پێی ئەو ئامارانەی لە دادگاكانی سلێمانی تۆمار كراون، رێژەی جیابوونەوەی ھاوسەران لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ھاوسەرگیری زیاترە و ئاماژەش بۆ ئەوەكراوە كە لە نێو ھەرزەكاراندا پڕۆسەی ھاوسەرگیری لە زیادبووندایە. پارێزەرو توێژەرانی كۆمەڵایەتیش پێیانوایە قەیرانی دارایی وایكردووە كێشەكان زیاتر كەڵەكە ببن و رەنگدانەوەی بەسەر پەرتەوازەبوونی خێزانەكانیشدا ھەبێت.