پلاسخارت به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز: پیرۆزبایی له گه‌لی كورد ده‌كه‌م
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه، نه‌ورۆز نوێبوونه‌وه‌ی سرووشت و ژیانه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پیرۆزبایی له گه‌لی كورد له هه‌موو جیهان و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م".
جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له په‌یامه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موومان كه پێكه‌وه كار بۆ ئاشتی و پاراستنی هه‌ساره‌كه‌مان له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده بكه‌ین.
پلاسخارت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان خۆیان بۆ ئاهه‌نگ ئاماده ده‌كه‌ن، ناشتوانین ئه‌وه پشتگوێ بخه‌ین زۆر كه‌سیش ئازار ده‌كێشن، با هیوای سه‌ره‌تایه‌كی نوێ، ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بخوازین.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتیشی: "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو جیهان و هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌م".
— UNAMI (@UNIraq) March 20, 2024