مارکۆ کامپۆمێنۆسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: پێویستە کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان بکرێت
K24 – برۆكسل:
پەرلەمانتارێکی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سایەی حکومەت و قوربانیی خەڵکی کوردستان، ئازادی هەیە. گوتیشی: "پێویستە کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان بکرێت".
مارکۆ کامپۆمێنۆسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یەکێتی ئەوروپا هەوڵی چارەسەری ناکۆکییەکانیی هەولێر و بەغدا ده‌دات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی كشانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کامپۆمێنۆسی رایگه‌یاند، ئاگاداری بەیاننامەکەی پارتیین و پێویستە یەکێتی ئەوروپا هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات.
ئه‌و ئەندامه‌ی پەرلەمانی ئەوروپا راشگەیاند، لە سایەی قوربانیدانەکانی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئێستا ئازادی هەیە و داعش تێکشکێندراوە.
روونیشیكرده‌وه، هیوادارم پەرلەمانی ئەوروپا هەڵوێستی هەبێت و گرنگە رێز لە دەستووری عێراق بگیرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، کۆمەڵگەی کریستیان و کەمینەکانی دیکە لە کوردستان پارێزگاری‌یان لێکراوە، پێویستە ئەمەش لەلایەن بەغداوە بەرزرابگیرێت.
گوتیشی: "پێویستە کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان بکرێت، چونکە ئەمە بۆ بودجە گرنگە".
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، هیوادارین رێککەوتنێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان هەبێت. ئەوەی پارتی رایگەیاندووە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیران، بابەتێکە پەیوەندی بە هەولێر و بەغداوە هەیە و پێویستە چارەسەر بکرێت. ئەمە لە بەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپاشە هەوڵبدرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت".