هاووڵاتییانی به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌دان كه‌س له به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواكارییه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) سه‌دان هاووڵاتی شارۆچكه‌ی قه‌رنه له باكووری پارێزگای به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی شارۆچكه‌كه كرد و داوایان كرد به زووترین كات وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بۆ سه‌رووی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
پێشتریش رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانێكیان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی جێگیربوونیان له چوارچێوه‌ی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه.
له ساڵی 2018 خۆپیشاندانی فراوان له به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی ئه‌و پارێزگایه، له دژی حكومه‌ت راپه‌ڕین و جیا له‌وه‌ش داوایان كرد میلیشیاكانی نزیك له ئێران له‌و پارێزگایه بچنه ده‌ره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێرانیان له به‌سره سووتاند.