محه‌ممه‌د ئیحسان: كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ و پسپۆڕی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام ئێران به پێچه‌وانه‌وه. ده‌شڵێت، ئێران ده‌یه‌وێت پارتی بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆی، به‌ڵام پارتی قبووڵی ناكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د ئیحسان، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه كه ئێران به‌هۆیانه‌وه مه‌به‌ستیه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كاروبای ناوخۆی هه‌موو عێراقدا بكات و له رێگه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌وه بچێته ناو قووڵایی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
محه‌ممه‌د ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ده‌ستوه‌ردان و باڵاده‌ستی ئێران له عێراق بۆ ئه‌و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه شیعییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئێران گه‌وره بوونه و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وێن.
هه‌روها باسی له‌وه كرد، هۆكاری ئابووری به‌تایبه‌تی كه عێراق له ئابووریدا ده‌وڵه‌مه‌نده، ئێرانی وا لێ كردووه هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته بسه‌پێنێت و چاو ببڕێته سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز و لایه‌نی سیاسی كوردی ئاماده نییه بچێته ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانی تاران وه‌ك چۆن هه‌ندێك هێزی دیكه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی، بۆیه تاران هه‌وڵ ده‌دات فشار بخاته سه‌ر پارتی و وه‌ك پارته‌كانی دیكه بیخاته ژێر هه‌ژموونی خۆی.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئێران ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك هێزی میلیشیایی له عێراق هه‌بێت بۆ تێكدانی بارودۆخه‌كه، كه ئه‌مه‌یشی بۆ بچێته سه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و سعوودیه ده‌نێت له‌وێش بۆ وڵاتێكی دیكه تا ئامانجه‌كه‌ی بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گوازێته‌وه.
محه‌ممه‌د ئیحسان به دووری نه‌زانی په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی ئێستای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ شه‌ڕی چه‌ندین ساڵی داهاتووی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
روونیشیكرده‌وه كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام ئێران به پێچه‌وانه‌وه سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقیش ناوێت و ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت.