نەوزاد عەبدوڵلا: حكوومه‌ت و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین

K24 – هەولێر:
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك سوپاسی هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ ده‌كات له هاوكاریی تیمه‌كانی شاره‌وانی؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌ت و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) نەوزاد عەبدوڵڵا، به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆی كرد له هاوكاریی تیمه‌كانی شاره‌وانی له به‌هانانه‌وه‌چوونی ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی شه‌پۆلی به‌هێزیی بارانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
نەوزاد عەبدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی په‌رۆشیی خۆیان بۆ زیانبه‌ركه‌وتووان و لێقه‌وماوانی دهۆك و زاخۆ ده‌ربڕی و به شێوه‌ی جیا جیا هاوكارییان كردوون.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا هاووڵاتییان به گشتی هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له كاتی بوونی هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراودا. گوتیشی، حكوومه‌ت و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین.
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك رۆڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی به‌رز نرخاند كه به‌رده‌وام له شوێنه جیاجیاكانه‌وه هه‌واڵی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی شه‌پۆله‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه و شانبه‌شانی تیمه‌كانی شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ هێناوه.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان دەیکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.
نوێنەری سەرۆک بارزانی، دەڵێت:هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە لە بەهۆی لافاوەکان زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.
مەنسور بارزانی، گوتیشی: بەڵین دەدەین لە کاتێکی کەمدا قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی مەنسور بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی "ئەم چەند رۆژە سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین".