سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێ ده‌گات
K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكی پيرۆزبايى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێ گهيشت، تێیدا نه‌ورۆز به سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى وه‌سف ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پێ ده‌گات.
له په‌یامه‌كه‌دا فیدان رایگه‌یاندووه، "له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێ ده‌كه‌م، كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى، ئاشتى، ژيانه‌وه‌ى سرووشته."
وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "نه‌ورۆز نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه".
هه‌روه‌ها فیدان له په‌یامه‌كه‌یدا هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.