حەیيان عەبدولغەنی: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات ده‌ست پێده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
حەیيان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن بەزووترین کات کێشەی تێچوونی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان چارە بکەن و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بە زووترین کات ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
لەوەڵامی پرسیارێکی پێگەی بلومبێرگی ئەمه‌ریکی، حەيیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، تاووتوێی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی دەکەن، بە جۆرێک بەغدا بتوانێت لە یاسای نوێی بودجەدا پارەی ئەو کۆمپانیانەی نەوت دابین بکات کە لەکەرتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن.
عەبدولغەنی بە بلومبێگری گوتووە، لەئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بۆ دەرەوە بکات.
پێشتریش محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند بوو، كۆمپانیاكانی نه‌وتیان له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كێشه‌كانیان سه‌باره‌ت به كرێ و شایسته‌كانیان چاره بكرێت، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه تاكو ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پاشان هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بكه‌ن.
له 25ی ئاداری 2023ـەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوە، به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.