میدیای رووسی دانپێدانانی گومانلێكراوێكی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆی بڵاوكرده‌وه
K24 - هەولێر:
میدیای رووسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه و دانی به‌وه‌دا ناوه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه‌پاره‌یه‌ك هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆی ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024) میدیای رووسی به‌شێك له دانپێدانانی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێكه له گومانلێكراوه‌كانی ئه‌نجامدانی هێرشههكهی مۆسكۆ.
میدیای رووسی روونی كردووه‌ته‌وه، فه‌ره‌یدوون شه‌مسه‌ددینی له‌دایكبووی ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی رووسیاوه ده‌ستگیر كراوه و گومان ده‌كرێت یه‌كێك بێت له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه.
میدیای رووسی باس له‌وه ده‌كات، فه‌ره‌یدوون له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه له ئاداری ئه‌م ساڵ له رێگه‌ی توركیاوه خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه رووسیا و له رێگه‌ی تیلیگرامه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعش كردووه و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ش به‌ڵێنی پێدانی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆلاریان پێداوه.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوس ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕایگەیاند، تاکوو ئێستە کوژرانی 115 کەس لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ناوەندی بازرگانی کڕۆکۆس پشتڕاستکراونەتەوە، ئەگەر بەرزبوونەوەی ژمارەکەش هەیە.
لیژنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا لە کۆی ئەو 115 کوژراوە تەنیا ناسنامەی 41 کەسیان ئاشکراکراوە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاریی و دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بە شێک لە قوربانییەکان سووتاون و ناسینەوەیان کارێکی قورس دەبێت، بەشێکی دیکەش بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەی سووتانی ناوەندی بازرگانییەکە خنکاون.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر مۆسکۆ 107 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەری تەندروستیان بۆ دەکرێن، لە نێویاندا 44 بریندار لە چاودێری چڕ خەوێندراون کە 16 بریندار تەندروستیان ناجێگرە.
پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندووە، وەک هاوکاریی بڕی سێ ملیۆن روبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕوبلیش بە بریندارەکان دەدرێت.