ئەمشەو كاره‌با له‌ ته‌واوی جیهان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌كوژێندرێته‌وه‌

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و چالاكییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هەولێر:

ئەمشەو کاتژمێر 8:30 تا 9:30 لە زیاتر لە 190 وڵات چالاکی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت.

چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە، هەموو ساڵێک بە بەشداری زیاتر لە 190 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئادار لەکاتژمێر 8:30ـی شەو (به‌كاتی هه‌ر وڵاتێك) بەڕێوەدەچێت، هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە لەم چالاکییەدا بەشداری دەکات.

بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەبای شوێنە گشتییەکان، گڵۆپ و رووناککەرەوەکان دەکوژێندرێنه‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش، دروستکردنی پردی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ژینگەيه‌ لە جیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی گۆی زەوی.

بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو.