میدیای رووسی: ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی رووسیا گه‌یشته 143 كه‌س
K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی رووسیا، نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆ بڵاوكرده‌وه.
لیژنه‌كه له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی رووسیا، گه‌یشته 143 كه‌س و له كاتژمێره‌كانی داهاتوو ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێنه‌وه. (هه‌روه‌ك میدیای رووسی ئاماژه‌ی پێكردووه).
له‌مباره‌یه‌وه تاتیا گولیكۆڤا جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 107 بریندار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، كه سێیانیان منداڵن.
پێشتریش ئاسایشی ڕووسیا بڵاوکردەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆیی لە هێرشەکە راگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت.
پێشتریش پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندبوو، وەک هاوکاریی بڕی سێ ملیۆن ڕۆبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕۆبلیش بە بریندارەکان دەدرێت.