پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه، ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری و یاساییان پێوه دیار نییه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌م دواییانه‌دا دادگای فیدراڵی عێراق زنجیره‌یه‌ك بڕیاری یه‌ك له دوا یه‌كی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، كه ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه، ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری و یاساییان پێوه دیار نییه.
هه‌روه‌ها پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ركی دادگای فیدراڵی راگرتنی هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا، بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه بوونه‌ته هۆكاری قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه و ململانێی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌م قۆناغه راگوزه‌ر و هه‌ستیاره‌دا، بارگرانی زۆر كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و له دۆخێكی دارایی خراپ گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
داواش له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، رێگه‌ی گفتوگۆ بگرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و كۆده‌نگی نیشتمانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی، له‌پێناو باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستوور و سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: