پارێزگەکانی سنە و کرماشان پڕبارانترینن لە ئاستی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان
K24 - هەولێر
پارێزگەی سنە بە بڕی 500 ملیمەتر باران و پارێزگای کرماشانیش بە 317.5 ملم لە پلەی یەکەم و دووەمی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانن بۆ پڕ بارانترین پارێزگاکان.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئیرنا، هەڵکەوتەی شاخاویی و هەرێمیی پارێزگاکە بەهۆی کاریگەرییەکانی هەوای گەرم و نیمچە شیداری دەریای ناوەڕاست بووەتە هۆی ئەوەی زستانەکە بەفراویی و بەهارەکەشی پڕ باران بێت.
هەروەها ئاماژەی داوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی بارام پێوانەیەکی زۆر باشی تۆمارکردووە، هاوکات بەگوێرەی ئەو ریزبەندییە بۆ پڕبارانترئن ناوچەکان دیاری کراوە، پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای سنە، لە پلەی دووەم دێت و پارێزگای ورمێش لە پلەی پێنجەمە.
لەلایەن خۆیەوە ئاریا نەژاد بەڕیوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاو لە سنە، رایگەیاندووە، بەهۆی باران و بەفری دوو مانگی رابردوو بەنداوەکانی چرای وەیسی سەقز، گاڕان لە مەریوان، سەبەدلوی بانە سەرڕێژ بوون.
هەروەها پێشبینی کردووە بەم نزیکانە بەنداوەکانی زێوەی کامیاران، قشلاقی سننە و عەباسئاوای بانە سەرڕێژ ببن.