له‌تیف ره‌شید و رۆمانۆوسكی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، تاووتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و جه‌ختیش له گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 24ـی ئاداری 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبوونه‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن به له‌به‌رچاوگرتنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له گشت بواره‌كاندا كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه، له‌تیف ره‌شید و رۆمانۆوسكی باسیان له گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گوێره‌ی ده‌ستوور كرد و هه‌ردوولا گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی پشكی بودجه و شایسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیان باسكرد.
پێشتریش محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌میانه‌ی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جەژنی نه‌ته‌وه‌یی نەورۆز رایگه‌یاندبوو، هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە.
رۆژی (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.
تا ئێستا شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندینجار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رۆژی 14ـی ئەیلوول بوو، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌غدا به بیانووی جیاواز شایسته دارایی و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به دروستی وه‌ك خۆی نانێرێت.