كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ هۆشداریی کارەساتی ژینگەیی لە بەسرە دەدات
K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له به‌سره زه‌نگی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی پیسبوونی شاره‌كه به ده‌یان جۆر مادده‌ی ژه‌هراوی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تێكه‌ڵبوونی مادده‌كانی مه‌گنیسیۆم و رادیۆم و یۆرانیۆم به‌خاك هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ن و ئاوی بەسرەش، هه‌ڵگری ده‌یان مادده و توخمی ئاوێتەیە و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نا‌یه‌ت.
نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له به‌سره رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌سره ساڵانێكی زۆره به‌هۆی پاشماوه‌ی جه‌نگه‌وه كه 25%ـی له‌شاره‌كه‌بووه شاره‌كه بۆ ژیان گونجاو نییه و له‌و باره‌یه‌وه مه‌هدی ته‌میمی به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له به‌سره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌سره به‌هۆی پیسبوونی ژینگه و هه‌وا و ئاوه‌كه‌یه‌وه به دۆخێكی كاره‌ساتباردا تێده‌په‌ڕێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی کۆمیسیۆنەکە، به‌سره رووبه‌ڕووی زه‌برێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی سووتانی غاز و دوكه‌ڵی نه‌وته‌وه و پاشماوه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌عێراقدا روویانداوه، له‌وانه بۆمبی فسفۆر و ئه‌و بۆمبانه‌ی كه هه‌ڵگری یۆرانیۆمن له 28 ناوچه‌ی جیای شاره‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
هەروەها ئاماره‌كان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەو گازانەی رۆژانە له‌كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كان دەسووتێن و بەرهەم دەهێنرێن، لێکەوتەی زۆر مەترسیداریان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان لە داهاتوودا هه‌یه، كه به‌گوێره‌ی توێژینەوە مەیدانیان به‌وه‌رگرتنی 100 منداڵ لە قەزای شار و ده‌وروبه‌ری قەزای قورنە، بوونی گازی بەنزینی یان گازی پیسکەری دیکەی لە جەستەی 70%ـیاندا ده‌ستنیشانكراوه، كه هۆكاری نه‌خۆشی شێرپەنجەن.
له ئاماره به‌ده‌ستهاتووه‌كانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤدا ئاماژه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كات و ده‌ڵێت، تێكه‌ڵبوونی مادده‌كانی مه‌گنیسیۆم و رادیۆم و یۆرانیۆم به‌خاك هۆكاری زیادبوونی پیسبوونی ژینگه‌ن، هه‌روه‌ها ئاوه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه، هه‌ڵگری ده‌یان مادده‌و توخمی ئاوێته‌ی پیسبوون كه وایكردووه ئاوه‌كه‌ی به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نه‌یه‌ت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه هه‌ستیاره‌ش، حكومه‌ت ده‌یان ملیار دیناری له لێكۆڵینه‌وه تمه‌یدانییه‌كاندا خه‌رجكردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ره‌فه‌كان به‌جێهێڵدراون و كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌نها له به‌سره ساڵانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بن و ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌كرێت له‌ساڵانی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزببێته‌وه.