سلێمان بشارات: كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی نیگه‌رانی كردووه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یبووس بۆ توێژینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌فتار و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی نیگه‌رانی كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024) سلێمان بشارات، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یبووس بۆ توێژینه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دره‌نگه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له غه‌ززه و رێگه‌گرتن له كاولكاری و كوشتارگه‌ی زیاتر له كه‌رته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی.
سلێمان بشارات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ شكاندنی بڕیاره تاكلایه‌ن و بێباكهكانی ئیسرائیل له دژی كه‌رتی غه‌ززه و دانیشتووانه‌كه‌ی.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی فه‌ڵه‌ستین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یبووس بۆ توێژینه‌وه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئه‌و بڕیاره په‌یامێكه بۆ ئیسرائیل كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌رده‌وام بێت، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له ده‌نگدان به پڕۆژهبڕیارهكه و به‌كارهێنانی ڤیتۆ، په‌یامێكه بۆ ناتانیاهۆ بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی نیگه‌رانی بكاته‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا چی دیكه به‌رامبه‌ر به رهشهكوژییهكانی ئیسرائیل ناتوانێت بێده‌نگ بێت یان به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 25ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەوتی یەکەم بڕیاری لەبارەی راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە پەسەندکرد و نوێنەری ئەمەریکاش لە ئەنجوومەنەکە رەتیکردەوە دەنگ بدات.
هەرچەندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکەوتوونەبوو پرۆژەبڕیارەکە بە دەستەواژەی ئاگربەستی هەمیشەیی پەسەند بکات، لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەدا تەنیا ئاماژە بە راگرتنی شەڕ و ئاگربەستی دەستبەجێ کراوە و جەختیشی لەسەر پێویستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە کەرتی غەززە کردووەتەوە و داواشی کردووە، هەموو بەربەستەکانی پێش گەیاندنی هاوکارییەکان لابدرێن.
لەبارەی هەڵوێستی ئەمەریکا، کە پێشتریش مافی رەتکردنەوەی دژی پرۆژەبڕیاری هاوشێوەی بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ لە کەرتی غەززە، بەکارهێنابوو بەڵام ئەمجارە تەنیا نوێنەری واشنتن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە لەسەر ئەو پرۆژەبڕیارە دەنگبدات، پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی رەتکردنەوەی سەردانەکەی بۆ واشنتن کردبوو، ئەگەر ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، مافی رەتکردنەوە بەرامبەر پرۆژەبڕیارەکە بەکارنەهێنێت.
پرۆژەبڕیارەکە لەلایەن هەشت ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکرابوو کە بریتین لە وڵاتەکانی (جەزائیر، ماڵتا، مۆزەمبیق، گویانا، سلۆڤینیا، سیرالیۆن، سویسرا و ئیکوادۆر)، هەرچەندە رۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە بەڵام رووسیا و چین پڕۆژەبڕیارەکەیان رەتکردەوە (ڤیتۆ).
171 رۆژ بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژی (25ـی ئاداری 2024)ـی تەندروستی غەززە، لە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـه‌وه تاوەکو ئێستا، ژمارەی کوژراوان بۆ 32 هەزار و 333 کەس بەرزبووەتەوە و 74 هەزار و 694 کەسی دیکەش برینداربوون.