بکوژی هاشم هاشمی چاودێری سیاسی عێراقی ئازادکرا
سەرەڕای دانپێدانانەکان دادگەی تاوانەکانی بەغدا سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ئازادکردن گۆڕی

K24 – هەولێر
دادگەی تاوانەکانی بەغدا بە پاساوی نەبوونی بەڵگەی تەواو، بڕیاری ئازادکردنی بۆ بکوژی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی عێراق، هیشام هاشمی دەرکرد، کە ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانە و بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی لێکۆڵینەوە بە چەکی پۆلیس تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی یاسایی بڵاویکردووەتەوە، دادگای تاوانەکانی بەغدا دوور لە چاوی میدیا و میدیاکاران لە دانیشتنێکدا دوا بڕیاری لە سەر کەیسی کوژرانی هیشام هاشمی دا و ئەحمەد حەمداوی بە پاساوی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئازاد کرد، لە کاتێکدا لە تەمموزی 2021 حەمداوی بە تۆمەتباری سەرەکیی و بکوژی هیشام هاشمی دەستگیرکراو راگەیەندرا، بە چەکی پۆلیس تاوانەکەی ئەنجامداوە و لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەغداش لە ئایاری 2023 سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
پارێزەرێکی ئامادەبووی دانیشتنەکەی دادگە بە ڕۆیتەرزی گوتووە: دادگە هەموو ئەو تۆمەتانەی لە سەر دۆسیەی کوشتنی هیشام هاشمی ئاراستەی ئەحمەد حەمداوی کرابوون ڕەتکردەوە، بە پاساوی ئەوەی بەڵگەکان تەواو نین و دانپێدانانەکانی پێشتریش تاوانبارکردنی ناسەلمێنن.
بە گوتەی پارێزەرەکە لە دوا بڕیاری دادگەکەدا هاتووە، هیچ بنەمایەکی یاسایی بەدی ناکەن بۆ تۆمەتەکان هەر بۆیە بڕیاریانداوە تۆمەتبار ئازاد بکەن بەو پێیەی لە هیچ کەیسی دیکە هیچ تۆمەتێکی لە سەر نییە.
هیشام هاشمی شاره‌زا و توێژه‌ره‌وه‌ی بواری هزری توندڕه‌وی و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، لە (6ی تەمموزی 2020) له بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و بە سەختی بریندارکرا، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن نه‌فیسی به‌غدا به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه مرد.
دوای كوژرانی هاشمی، ئاژانسی "ئەسیۆشەیتد پرێس" بڵاویکرده‌وە، چەند هەفتەیەك به‌ر له کوژرانی، "هاشمی" بەو کەسانەی گوتووە کە متمانەی پێکردون، دەترسێت لەوەی ئەو گرووپە میلیشیانەی ئێران پشتیوانیان دەکات، بیکوژن، هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردووە ڕوبکاتە هەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بێت.
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، "هیشام هاشمی" زیاتر له كاره‌كانیدا تیشكی خستبووە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق، کە ئێران پشتیوانیان دەکات و لە دژی هەندێك لەو گرووپانە قسەی دەکرد.
هەروەها دوای ساڵێك تێپەڕبوون به‌سه‌ر تیرۆركردنی هاشمی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق لە (16ی ته‌مموز 2021) ڕایگه‌یاند، "به‌ڵێنی خۆمان بردەسەر و بكوژانی "هیشام هاشمی"مان دەستگیركرد".
کوژرانی هیشام هاشمی کاردانەوەی ناوخۆیی عێراق و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە (7ـی ئایاری 2023) ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەحمەد حەمداوی عوەید تۆمەتباری کوشتنی هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی عێراقی دەرکرد.

ژیاننامه‌ی هیشام هاشمی:
هاشمی له دایكبووی ساڵی 1973ی شاری به‌غدا بوو. خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕێكخراوی داعش و میلیشیا هاوشێوه‌كانی. له 1997ـه‌وه چاودێری گرووپ و ڕه‌وته ئیسلامییه‌كانی عێراقی كردبوو.
هه‌روه‌ها شاره‌زای فیقهی و فه‌رمووده‌ناسی بووە.
* به‌كالۆریۆسی له كارگێڕیی و ئابووری هه‌بوو.
* مۆڵه‌تی زانستی له بواری فه‌رمووده‌ناسی پێ به‌خشرابوو.
* له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركرا و ساڵی 2002 ئازاد كرابوو.
* له 2003ـە‌وه سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌نووسی بوو. وه‌ك هه‌واڵنێر و په‌یامنێر بۆ چه‌ندین ڕۆژنامه و كه‌ناڵی بیانی كاری كردبوو.
* هاشمی به یه‌كێك له‌وانه هه‌ژمار ده‌كرا كه په‌رده‌ی له ڕووی به‌رپرسانی داعش له عێراق و سووریا هه‌ڵماڵی و ناونیشان و پسپۆڕی و ئه‌ركی ئاشكرا كردن.
به‌رهه‌مه‌كانی هیشام هاشمی:
كتێبی (عالم داعش).
* كتێبی (نبذة عن تاريخ القاعدة في العراق)
* كتێبی (تنظيم داعش من الداخل)
* زیاتر له 500 وتار و بابه‌تی له ڕۆژنامه و گۆڤاره عێراقی و بیانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆڵی لە چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارێتی هەبووە:
* به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی نیشتمانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه له سه‌نته‌ری ئاكد بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان.
* ڕاوێژكاری ئه‌منی ڕوانگه‌ی ئازادییه میدیاییه‌كانی عێراق بووه.
* ڕاوێژكاری ئه‌منی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق بووه.
* ئه‌ندامی تیمی ڕاوێژكارانی لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان بووه له نووسینگه‌ی مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق.
* ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی كۆنگره‌ی به‌غدا بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
* وانه‌بێژ بووه بۆ مادده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌كادیمیای ئه‌منی.
* توێژه‌ری سه‌نته‌ری نه‌هره‌ین بووه بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان.