وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ده‌یان گومانلێكراومان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه ده‌ستگیر كرد

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی وڵاته‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه ده‌ستگیر كران، كه دوانیان په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌ی سەر ڕووسیاوه هه‌یه.
عه‌لی یه‌رلیكایه، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیویه‌تی: پۆلیسی توركیا 147 گومانلێكراویان له 30 ناوچه‌ی جیاوازی توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیر كرد. هه‌روه‌ها گوتیشی: "ده‌ستگیركراوان چالاكانه له ڕیزه‌كانی داعش كاریان كردووه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردووه‌وه تاكو ئێستا، 2919 كه‌س له توركیا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیر كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی توركی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024) به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری کڕاسنۆگۆرسکیی ڕووسیا هه‌بووه.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆ و لە ئەنجامدا زیاتر لە 150 كه‌س کوژران و ده‌یانی دیکەش بریندار بوون، کە بەشێکیان منداڵ بوون.