عێراق بە رێكکەوتنامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکادا دەچێتەوە

K24 - ھەولێر

نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، ئیبڕاهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە، بۆ پێداچوونەوە بە رێكکەوتنامەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن.

لەکۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک بەرپرس و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاکانی حکوومەت ئامادەی بوون، بڕیاردرا بۆ ئەم مەبەستە، هەر وەزارەتێك راپۆرتی خۆی ئامادەبکات، بۆ پێداچوونەوە بە رێكکەوتنامەکە لەسەرجەم بوارەکاندا.

لە 17 تشرینی دووەمی 2008، ئەمریکا و عێراق، رێكکەوتننامەیەکی ستراتیژی فراوانییان واژووکرد.

Fly Erbil Advertisment