پێنج زیانی بەربانگکردنەوە به شیرینی

K24 - هەولێر:
پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك رایده‌گه‌یه‌نن، مرۆڤى به‌ڕۆژوو هه‌میشه ئاره‌زووی بۆ جۆره‌ها خواردن و خوردنه‌وه ده‌چێت، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كرییان تێدایه، بۆیه ئامۆژگاری دووركه‌وتنه‌وه له شه‌كر ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، پسپۆڕانی بواره‌كانی خۆراك و ته‌ندروستی ئامۆژگاری ڕۆژووه‌وانان ده‌كه‌ن، له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه یەکسەر شیرینی نه‌خۆن.
له‌مباره‌یه‌وه پسپۆران پێنج زیانی بەربانگکردنەوەیان به شیرینی خسته‌ڕوو، كه بریتیین له:
یه‌كه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن
دووه‌م: گێژبوون
سێیه‌م: ئالووده‌بوون به شیرنه‌مه‌نی
چواره‌م: به‌دخۆراكی
پێنجه‌م: قه‌ڵه‌وبوون