عه‌لی ڕه‌شید: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆسه‌ر هاووڵاتییان ده‌بێت
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به گرنگی و كاریگه‌ریی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكوه‌زیران، ڕایگه‌یاند: ئامانجی حكوومه‌ت له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه، دروستكردنی سه‌قامگیریی ئابوورییه بۆ فه‌رمانبه‌ران، كاسبكاران و هاووڵاتییان به گشتی. هه‌روه‌ها گوتیشی: "بڕیاره‌كان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانه ده‌بێت".
دكتۆر عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌م قۆناغه‌دا دڵخۆشكه‌ربوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌هه‌وڵی دروستكردنی سه‌قامگیریی داراییه له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، زۆربه‌ی كێشه داراییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ناوخۆ دروست ده‌كرێن، ده‌ركه‌وتووه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، خه‌ڵكانێك پێوه‌ی نیگه‌ران بوونه، پێم وایه ئه‌مانه له داهاتوودا په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كانی به‌غدا زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا‌و و ڕێساكانن، لێكدانه‌وه و بڕیاری تاكه كه‌سی و به مه‌رامی ئیقلیمییه، ئامانجیان دروستكردنی ناسه‌قامگیریی داراییه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی لێخۆشبوو‌ن و داشکاندن لە باج و کرێ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، كاریگه‌ری بۆسه‌ر بژێوی هاووڵاتییان و بازاڕ ده‌بێت و به گشتی خه‌ڵك پێوه‌ی سوودمه‌ند ده‌بێت.
رۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ دۆخی ناهەمواری ئابووریی سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەوبارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رایگەیاند: بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: "هیوادارم ئەم هەنگاوانە و ئەم بڕیارانە بتوانن تا حەددێک یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن. من جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی ئەوان دەکەم و هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕینین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر".
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هیواشی خواست، بتوانین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ئەنجامی باش بۆ چارەی هەموو ئەو گرفتانەی کە لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ماون.