ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ بۆ پتر له 140 كه‌س به‌رز بووه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی ڕووسیا ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كڕۆكۆس ده‌كات؛ هاوكات ڕوونی ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا ته‌رمی زیاتر له 80 كوژراویان ناسیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كڕۆكۆس بۆ 143 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی ڕووسیا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا توانراوه ته‌رمی 84 ناسراوه‌ته‌وه، كه پێنجیان منداڵن و ته‌مه‌نیان له نێوان 9 بۆ 16 ساڵه.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 22ـی ئاداری 2024، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆ و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 برینداری لێكهوتهوه، کە بەشێکیان منداڵن.
پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندووە، وەک هاوکاری، بڕی سێ ملیۆن ڕوبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕوبڵیش بە بریندارەکان دەدرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024، میدیای ڕووسیا به‌شێك له دانپێدانانی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێكه له گومانلێكراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ.
میدیای ڕووسیا ڕوونی كردبووه‌وه، فه‌ره‌یدوون شه‌مسه‌ددینی، له‌دایكبووی ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ڕووسیاوه ده‌ستگیر كراوه و گومان ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌وانەی هێرشه ههڕهمهكییهكهیان کردووە.
میدیای ڕووسا باسی له‌وه كردبوو، فه‌ره‌یدوون له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه ئاداری ئه‌م ساڵ له ڕێگه‌ی توركیاوه خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه ڕووسیا و له ڕێگه‌ی تیلیگرامه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی داعش كردووه و بۆ ئه‌م هێرشه‌ش به‌ڵێنی پێدراوە نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆلاری بدەنێ.