جۆو لیبه‌رمان، یه‌كێك له پشتیوانانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دژ به عێراق، كۆچی دوایی كرد

K24 - هەولێر:
كاندیدێكی پێشووتری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه یه‌كێك بووه له پشتیوانانی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی دژ به عێراق له ساڵی 2003ـدا، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) جۆو لیبه‌رمان، سیناتۆری پێشووتر و كاندیدی پێشووتری دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خانه‌واده‌كه‌ی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یان گەیاندووه، لیبه‌رمان دوای به‌ربوونه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا، ڕووبه‌ڕووی چه‌ند لاوازییه‌ك بووه‌ته‌وه و هه‌ر له ماڵه‌كه‌شیدا كۆچی دوایی كردووه.
لیبه‌رمان كاندیدی دیموكراته‌كان بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2000 كه تێیدا جۆرج ده‌بلیوو بووش، كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌سه‌ر كاندیدی دیموكراته‌كاندا سه‌ركه‌وت. پاشان لیبه‌رمان له 2004ـدا به‌هۆی پاڵپشتیكردنی له جه‌نگی دژ به عێراق، نه‌یتوانی ببێته جێی متمانه‌ی پارته‌كه‌ی و له كاندیدبوون سه‌رنه‌كه‌وت.
لیبه‌رمان یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به توندی پشتیوانیی له جه‌نگی ئه‌مه‌ریكای دژ به عێراق كرد له ساڵی 2003ـدا، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هاوڕێكانی له دیموكراته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌یاره‌تی كرا.