گه‌یلان حاجی سه‌عید: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگ بوو؛ ده‌شڵێت، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئاداری 2024) گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگ بوو و كاریگه‌ری ئه‌رێنی كرده سه‌ر گه‌شبینی خه‌ڵك و جووڵه‌ی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان.
گه‌یلان حاجی سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یامه‌كه و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ته‌واو گونجاو بوو له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدراڵییه‌وه سیاسه‌تی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی جیا جیا سزا ده‌درێت.
گه‌یلان حاجی سه‌عید باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و په‌یامه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا كه مانگی ڕه‌مه‌زانه و جه‌ژن نزیك ده‌بێته‌وه، جووڵه‌یه‌كی ته‌واوی خسته بازاڕ و هاووڵاتییانی دڵنیا كرده‌وه كه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و فشاره‌كاندا زاڵ ده‌بن.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌سرور بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی جووڵه ده‌خاته بازاڕ و ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه، هاوكات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان له‌و دۆخه سه‌پێنراوه‌كه‌ی به‌غدا بۆی دروست كردوون.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.