ناوچه‌یه‌كی پارێزگای بابل ژه‌هراوی بووه

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی ته‌ندروستیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی تیشكده‌ره‌وه، ده‌ركه‌وتووه ناوچه‌یه‌كی شاری حیلله‌ی ناوه‌ندیی پارێزگای بابل ژه‌هراوی بووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) حوسێن ئه‌لده‌همووشی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له پارێزگای بابل له‌م باره‌یه‌وه به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی تیشكده‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه ناوچه‌ی (دۆلاب)ـی شاری حیلله‌یی ناوه‌ندی پارێزگای بابل ژه‌هراوی بووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له پارێزگای بابل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌وڵه‌كانی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و مادده تیشكده‌رانه به‌رده‌وامه.
حوسێن ئه‌لده‌همووشی ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی كۆتاییپێهێنانی كاریگه‌رییه‌كانی تیشكه‌كان له رێگه‌ی بنگڵكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی دیواری ماڵه‌كانه‌وه‌یه.