پەیامی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە 3/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی ( قیامە)ی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی ( ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛
بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) و جەژنی سەری ساڵی نوێ ( ئەکیتۆ) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30 ئازار 2024
I wish Christians in the Kurdistan Region and beyond a Happy Easter and Akitu. pic.twitter.com/nH2Uxww8dC
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 30, 2024