نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هاوکات هیوای خواست، ئەم جەژنە خۆشی و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئاداری 2024) ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح بە گەرمی لە هاووڵاتییانی کریستیانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای جەژنێکی ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت و دەڵێت: هیوادارم خێر، خۆشی و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتی باڵ بەسەر تەواوی جیهان و مرۆڤایەتیدا بگرێت.
نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی دەکاتەوە، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو ئايين و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و له‌م پێناوه‌دا له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گوتی: با ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تى پته‌وكردنى برايه‌تى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستاندا و پێكه‌وه به گيانى بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به وڵات و پاراستنى مافه‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ين و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كار بكه‌ين.