عەلی تەتەر: سوپاسی رۆڵی فەرماندە مەنسور بارزانی لە بەهانەوەچوونی خەڵکی دهۆک دەکەین

K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆک، هەوڵ و ماندووبەنی فەرماندە مەنسوور بارزانی لە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بەرز نرخاند و بە ناوی هاووڵاتییانی پارێزگاکەوە سوپاسی ناوبراوی کرد.
ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئاداری 2024) عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی هەوڵ و ماندوبوون و هاوکاری خەڵکی پارێزگای دهۆک و قەرەبووکنردوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکە سوپاسی فەرماندە مەنسور بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی دەکەین.
پارێزگاری دهۆک، ئاماژەی بەوەدا، لەکاتی دروستبوونی لافاوەکە رۆڵی پێشمەرگە ماندوونەناسەکانیش لەبیر ناکەین، کە بەردەوام لە هاوکاری و خەمی خەڵکی دهۆک دابوون.
عەلی تەتەر، بەناوی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک سوپاس، ستایش و لۆگۆی فەرمی پارێزگاکەی ئاراستەی فەرماندە مەنسور بارزانی کرد.
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (19ـی ئاداری 2024) شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگاکانی دهۆک و زاخۆ بوو، بەهۆی بارانەوە لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارانە لافاو هەستا و ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگەکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
راستەوخۆ دوای کارەساتە سرووشتییەکەش فەرماندە مەنسور بارزانی لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی دهۆک و زاخۆی بەسەرکردەوە و بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هاتووم بۆ ئەوەی راسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ بکەم و، کەمتر لە 48 کاتژمێر سەرجەم زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە".
