ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆماری لیستی کاندیدای پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

K24 - هەولێر
ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕادەستکردنی لیستی کاندیدای پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داینابوو، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئاداری 2024، جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو هاوپەیمانییەتی و پارتانەی لیستی کاندیداکانیان ڕادەستی کۆمسیۆن کردووە بریتیین لە؛ هەولێر یەک هاوپەیمانییەتی، سێ پارت، 17 کاندیدای سەربەخۆ. سلێمانی؛ یەک هاوپەیمانییەتی، دوو پارت، 21 کاندیدی سەربەخۆ.
ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "دهۆک؛ دوو هاوپەیمانییەتی، دوو پارت و 15 کاندیدی سەربەخۆ. هەڵەبجە؛ دوو هاوپەیمانییەتی، یەک پارت".
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاند، کۆی ئەو پارت و هاوپەیمانێتی و کاندیدا سەربەخۆیانەی لیستی کاندیداکانیان ڕادەستی کۆمسیۆن کراوە بریتییە لە 53.
ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوە دەچێت.
لەوبارەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بهپێى فهرمانهكه ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكان پابهند دهبن به ئامادەکردنی كارى پێويست بۆ هاوكارى و ههماههنگیی لهگهڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانی عێراق بۆ جێبهجێكردنى فەرمانەکە، کە لە ڕۆژى دهرچوونييهوه کارایە.