پرۆسه‌ی ده‌نگدان له 32 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان كۆتاییهات

K24 - هەولێر:
ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له 32 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان كۆتاییهات.
یه‌نه‌ر هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌و 32 پارێزگایه ده‌ستیپێكرد.
كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا بۆ دیاریكردنی نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان روویان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتییكردنی 81 شارەوانیی کە 30یان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.
هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێکانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، بە گشتی 208,000 سندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.
لەم هەڵبژاردنەدا 61.441.882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا 1.032.610 کەس یەکەمجارە دەنگیاندا.
لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و پارتە سیاسییەکان دەیانەوێت کۆتایی بە بڕیاری قەیووم بێنن کە بە هۆیەوە لە پێنج ساڵی ڕابردوو زۆرینەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و بە بڕیاری دادگا سەرۆک شارەوانیی پارتی دەسەڵاتدار لە پۆستەکانیان بە قەیووم دانران.