سبەی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

پشوو
پشوو

K24 – هەولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، بەبۆنەی جه‌ژنى (ئه‌كيتۆ)ـوه‌، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە: پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 2ـی نیسانی 2024، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.