یه‌مه‌ن...به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ هه‌شت ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بوونه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌ك له‌سه‌ر چواری یه‌مه‌نییه‌كانی به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه تووشی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بوونه.
رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسییه‌تی (AAH) بڵاویكرده‌وه، دوای نۆ ساڵ له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له یه‌مه‌ن، یه‌ك له‌سه‌ر چواری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كه ده‌كاته هه‌شت ملیۆن كه‌س، تووشی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بوونه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، بۆ به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان و ئاواره‌یی، خراپی دۆخی ئابووری، هه‌ژاری و كه‌می خۆراك، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، لاوازی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكی ده‌روونی، هۆكاره بۆ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 10ـی بنكه ته‌ندروستییه‌كان له یه‌مه‌ن كارمه‌ند و پزیشكی‌یان لێیه.
به گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 18 ملیۆن یه‌مه‌نی پێویستیان به‌هاوكارییه، جیا له‌وه‌ش 4.5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوخۆ بوونه.