سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.
ڕۆژی یەكشەممە (31ـی ئاداری 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە و پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ كرد.