ئەحمەد یەنەر: سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا

K24 – هەولێر:

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەڵێت: سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین و هاوکات سوپاسی خەڵکی تورکیای کرد لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگیاندا کە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی کە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا کاتژمێر (23:00)ـی ئەمشەو رێژەی 66%ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لە زۆربەی شارەوانییە گەورەکانی تورکیادا، کاندیدانی جەهەپە لە پێشەوەن و لە 11 پارێزگای باکووری کوردستانیش، کاندیدانی دەم پارتی دەنگی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا وێرای سوپاسکردنی خەڵکی تورکیا لەبەرامبەر بەشداریان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، رایگەیاند؛ سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین.

كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی تاوەکو 17:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگیاندا کە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی کە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.

هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکان و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێیەکان، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، کە بە گشتی 208 هەزار سندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.

لەم هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس یەکەمجار بوو بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.

Fly Erbil Advertisment