ئینفۆگرافیک.. کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان و ناوچەی دژەفڕین

K24 – هەولێر:
دوای راپەڕینی گهلی كوردستان و كۆڕهو، رژێمی بەعس بە ئاگر و ئاسن وەڵامی كوردی دایەوە و كۆڕەوە ملیۆنییەكەی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوكات چەند كەسایەتی و سیاسهتمهداری بەرەی كوردستانی لە تاراوگە بوونە دەنگی مەزڵوومیەتی گەلی كورد.
لۆبی و هەوڵی بەرەی كوردستانی و كەسایەتییە دیارەكانی كورد لە وڵاتانی رۆژئاوا چ لەرێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چ لەرێگەی سەردان و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان و لەرێگەی میدیاكانەوە، مەزڵوومیەت و بێدادی گەلی كوردیان گەیاندە رۆژئاوا و دواجار كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیاری 688 و راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینی لێكەوتەوە.
لە رۆژی (5ـی نیسان 1991)، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی بە ژمارە (688) بۆ پاراستنی کورد لە هێرش و هەڕەشەکانی رژێمی عێراق بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن، دەرکرد.
بڕیاری 688 بەتەنها بریتی نەبوو لە پاراستنی کورد لە هەڕەشەکانی سەدام لەعێراقدا، بەڵکو هێڵێکی جیاکەرەوەشی لەنێوان کوردستان و بەشەکانی دیكهی عێراق دروستکرد، کە بە هێڵی (36) ناسراوە، بەوەش کورد تاڕادەیەک لەمەترسییەکانی سەدام رزگاری بوو، کۆتایی بەدەسەڵاتی حکومەتی عێراق لەناوچە کوردییەکان هات.
لە ئینفۆگرافیکەدا گوڵباخ بەهرامی زانیاری زیاتر لەسەر کۆڕەوەکەی خەڵکی کوردستان داخاتەڕوو.