ناتانیاهۆ نەشتەرگەری بۆ کرا

K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و ئێستە باری تەندروستی جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ نەشتەرگەری فتقی لە نەخۆشخانەی هەداسا عەین کارم بۆ کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
لە بەیاننامەکەی نووسینگەی نەتانیاهۆدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لە کاتی پشکنینی ڕۆتینیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەرکەوت تووشی فتق بووە و پاش ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکانی، بڕیار درابخرێتە ژێر چاودێری و پاشان نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.
ئەمە یەکەم نەشتەرگەری نییە کە بۆ ناتانیاهۆ دەکرێت ، لە تەمموزی 2023 نەشتەرگەریی چاندنی ڕێکخستنی دڵی لە نەخۆشخانەی شێبا لە تەل هاشومەیر بۆ کرا و یاری ڕیڤلین، وەزیری دادی ئیسرائیل، لەو ماوەیەدا ئەرکەکانی نەتانیاهۆی پێ ڕاسپێردرا.
سەدان کەس لەسەر شەقامێکی سەرەکی هاتووچۆ لە قیساریە، نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکرد.