ڕۆیته‌رز: ئیسرائیل ماڵی باڵیۆزی ئێرانی له دیمه‌شق بۆردومان كرد
K24 – هەولێر:
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا؛ هاوكات ڕوانگه‌ی سووری ئاماژه به ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات، له‌لای خۆیه‌وه ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل ماڵی باڵیۆزی ئێرانی له دیمه‌شق بۆردومان كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی میززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراوه.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 31ـی ئاداری 2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێک لە بازاڕە میللییەکانی شارۆچکەی ئەعزازی سەر بەپارێزگای حەڵەبی سووریا هەشت کەس کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری ڕاشیگەیاند، سەرباری زیانە گیانییەکان، تەقینەوەکەی ئەعزازی زیانی ماددی زۆری بە بازاڕە میللییەکەی ئەعزازی گەیاندووە.
ئەعەزاز سەر بەپارێزگای حەلەبە و لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە.