كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی داوای هێرشكردنه سه‌ر غه‌ززه به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات

K24 – هەولێر:
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت، نابێت وڵاته‌كه‌ی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به غه‌ززه بكات. ده‌شڵێت، پێویسته هاوشێوه‌ی ژاپۆن له جه‌نگی جیهانی دووه‌م له رێگه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمییه‌وه هێرشبكرێته سه‌ر غه‌ززه.
تیم وۆڵبێرگ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له كورته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت و رایگه‌یاند، ناكرێت ئه‌مه‌ریكا هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه بكات، پێویسته له رێگه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمییه‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته.
ئه‌و كۆنگرێس مانه ده‌ڵێت، نابێت یه‌ك سه‌نت بۆ هاوكاری مرۆیی غه‌ززه دابین بكه‌ین، ده‌بێت هاوشێوه‌ی هێرۆشیما و ناكازاكی هێرشی ئه‌تۆمی بكرێته‌سه‌ر غه‌ززه و كاره‌كه زۆر به‌خێرایی ته‌واو ده‌بێت.
177 رۆژ بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژی (25ـی ئاداری 2024)ـی تەندروستی غەززە، تاوەکو ئێستا، ژمارەی کوژراوان بۆ زیاتر له 32 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی دەناڵێنن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە بەلایەنی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.