زاخارۆڤا له یه‌كی نیساندا هه‌واڵێكی ئۆكرانییه‌كانی به درۆ خسته‌وه

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ كیێڤ بڕیاریدا یادی یه‌كی نیسان له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی ناڕاست بكاته‌وه.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا تۆمه‌تی ناڕه‌وایان خستووه‌ته پاڵ به‌رپرسی كه‌ناڵی ئاڕتی و كۆمه‌ڵێك میدیای رووسی، به‌وه‌ی پشتگیریی كۆمه‌ڵكوژیی دژ به ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی هه‌موو رۆژێك وه‌ك یه‌كی نیسان سه‌یر ده‌كه‌ن و زانیاری نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئۆكرانیا چه‌ند تۆمه‌تێكیان ئاراسته‌ی میدیا رووسییه‌كان كردووه، به‌وه‌ی پشتگیری له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌كه‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.