سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی دوو فه‌رمانده و پێنج ڕاوێژكار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی دوو فه‌رمانده و پێنج راوێژكار و ئه‌فسه‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به فه‌رمی كوژرانی دوو فه‌رمانده و پێنج راوێژكار و ئه‌فسه‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق ڕاگه‌یاند.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕوونی كردووه‌ته‌وه هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌قی فه‌یله‌قی قودس له لوبنان و سووریا و محه‌ممه‌د هادی حاجی ڕه‌حیمی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
هه‌روه‌ها جگه له زاهیدی و ڕه‌حیمی، هه‌ر یه‌ك له حوسێن ئه‌مانوڵڵاهی، مه‌هدی جه‌لالاتی، موحسین سه‌ده‌قات، عه‌لی ئاغابابائی و سه‌ید عه‌لی ساڵحی ڕۆژبه‌هانی كه هه‌ر پێنجیان ڕاوێژكاری سه‌ربازین، له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
له لای خۆیه‌وه، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەم هێرشه پێشێلکردنی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەتایبەت بڕگەی پەیوەندییه دیپلۆماسییەکان.
ناسر کەنعانی گوتیشی، پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان به توندترین شێوه ئەم هێرشه سەرکۆنه بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد: "به وردی لەم هێرشه قێزەونه دەکۆڵینەوه و بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی له ئەستۆی ئیسرائیله".
جەختیشی کردەوه، مافی وەڵامدانەوەی هاوشێوه بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران پارێزراوه و دواتر بڕیار له چۆنییەتیی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشه دەدەین.
ئێوارەی رۆژی (1ـی نیسانی 2024) میدیای فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، هه‌شت كه‌س له بەشی کونسوڵیی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
دوای هێرشەکەش حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و جۆره هێرشه دوژمنكارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران نابێت.