پسپۆڕێکی دەروونناس: بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ پێویستە یۆگا بکرێت

K24 - هەولێر

پسپۆڕێکی دەروونناس ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ، وەرزشی یۆگا ئەنجام بدەیت.

دکتۆر ئەلێکساندەر پۆلیکارپۆڤ، پسپۆڕی دەروونناس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "Gazeta.Ru" ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ، سەرەتا دەبێت ئاستی فشاری درێژخایەن کەم بکەیتەوە، بۆیە دەبێت کەسەکە تێڕوانینی خۆی بۆ ئەو بارودۆخانە بگۆڕێت کە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ، ئەمەش زۆرجار پێویستی بە هاوکاری پزیشکی دەروونی هەیە.

بە گوتەی ئەو، دڵەڕاوکێ سروشتییە زۆر کەس هەیەتی و ئەویش بەهۆی فشاری دەروونی و فشاری درێژخایەن.

ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات کە ناتوانرێت دڵەڕاوکێی بەردەوام پشتگوێ بخرێت، چونکە کاتێک لاشە بەبێ هۆکار گرژ دەبێت، پێویستی بە حەوانەوە هەیە. هەر بۆیە باشترە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا مامەڵە لەگەڵ دڵەڕاوکێدا بکرێت. چونکە بە پێچەوانەوە، ڕەنگە لێکەوتەی ڕژدی هەبێت و چارەسەرکردنی قورس بێت".

گوتیشی: "ئەستەمە مرۆڤ واز لە هەستکردن بەو فشارەی لەسەریەتی بهێنێت، بۆیە باشتروایە ئەو جۆرەکەسانە ببرێنە لای پزیشکی دەروونناس". دەشڵێت، "چەندین ڕێگە هەیە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، ئەوانیش وەک؛ یۆگا کردن، بەرگە گرتنی فشار، وەرزشکردن و ڕاوێژکردن بە پسپۆڕی دەروونناس هەموو ئەمانە یارمەتیدەردەبن بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوکێ".

Fly Erbil Advertisment