بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کرد

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراو بڕی یەك کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە 1-4-2024، لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری "ماریجوانا" دەستی بەسەرداگیرا .

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوە و لەژێر لێکۆلینەوە دایە.