ته‌یب كهژۆ: لە ئەنجامی بایەخدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، ئاستی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بووه
K24 - هەولێر:
تایبه‌ت به گۆڕانه‌كان له كه‌رتی پیشه‌سازی و سێكته‌ری كارگه‌كان، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییان بۆسه‌ر ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بایەخدانە به كه‌رته‌كانی نانه‌وتی، ئابووری، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مەوە هه‌وڵدراوه ئه‌م كه‌رتانه و كه‌رتی پیشه‌سازی و ئابووری په‌ره‌یان پێ بدرێت.
ته‌یب كهژۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی هه‌ولێر به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵی جیددی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه بكرێت كه كاریگه‌رییان بۆسه‌ر به‌رهه‌مهێنان و دامه‌زراندنی كارگه هەیە، ده‌ره‌نجام بووین به خاوه‌نی به‌رهه‌می ناوخۆ و پاشان به‌ره‌و قۆناغی هه‌نارده‌كردن بۆ ده‌ره‌وه..
كهژۆ، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی بایەخدانی كابینه‌ی نۆیه‌م به كه‌رتی پیشه‌سازی، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می کشتوکاڵیی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به ڕێنمایی و كاركردنی به‌رده‌وامی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتیشی: "مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی كارگه زیاد بووه، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ئامانجه گرنگه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بگه‌ین به قۆناغی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی هاورده كه‌م بكرێته‌وه و به‌رهه‌می ناوخۆیی جێگایان بگرێته‌وه".
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی دەست بەکاربوونییەوە بایەخێکی زۆری بە کەرتی پیشەسازی داوە، بۆ ئەو مەبەستەش کارئاسانیی لە پێدانی مۆڵەتی کارگەکان کردووە و پشتیوانییەکی زۆری ئەو کەرتە دەکات.